X
تبلیغات
شعری کوردی له ژوره که مدا
چه ند پیت چه ند وشه چه ند شیعر چه ند خه یال

بڕونه بان

له (  شێر     کۆ  ) دا برونه بان

له مردنیدا برونه بان

له ژیانیدا برونه بان

له ناویدا...

له ته رمیدا ...

پا له سه ر شانیه وه دانن

خۆتان هه ڵواسنه ئاسمانا

با ده ستتان بگا به سکاڵایێک

وا له به ر بێ شه ره فیتان ناردی بۆ خوا

کۆ ببنه وه

ئه م جاره

روو بکه ن له قیبله ی ده ربه ندی په پووله کان

پاتان پڕکه ن له گۆرستان

ده متان پڕ که ن له بیره وه ری  و

لووتیشتان پڕ که ن له خه مباری نیشتمان

له سه ر قه برێکی خاڵیدا

شێعره کانی هه ر وه کوو گوڵ

بده ن له سه ر ئه گریجه ی  نامه ردیتان و

وه ک منداڵێکی باوک مردوو چاوه کانتان بسڕنه وه

کێ ده یزانێ له دڵتانا چی ده قۆمێ ؟

له کوێ دیاره له نێو تاریکی مێشکتانا

ئیمپراتوورێک له سێداره نه درابێت ؟

کێ ده یبینێ ؟

کێ ده یزانێ ؟

له بیابانی بڕواکانتانا

حه مه بچکولی بویاخچی

ڕه نگه ئه نفال نه کرابێت ؟

 

+ نوشته شده در  دوشنبه 1392/07/01ساعت 10:14  توسط فه ردین میرزایی  | 


وه کوو باران دێمه وه

پڕ له دڵخۆشی گه یشتن به رۆبارێک

پڕ له دڵخۆشی گه یشتن به ده ریایێک

پڕ له ماسی

پڕ له خه ونی مه له وانێکی ئه ویندار

بۆ گه یشتن به تا ڤگه یێک

 ئه خزێم به سه ر ده شته کانا

وه کوو ده مار

من و‌ڵاتم ده ریایێکه و

جێژوانیشم ئامێزی هه تاوێکی روون

من به ئه وین چاوم ده شۆم

من به ده ستی خه یاڵم

 یاڵی سپی ئه سپی خۆشه ویستی ده گرم

سه وارێکی لاسارم

خه م نامگرێت

له نێو مێرغوزاره کانا

ره نگه

 وه کوو په پووله یێک بمبینی

ره نگه وه کوو  وه نه وشه یێک

یان پرشه ئاوێکی فێنک

یان نه سیمێک ، پڕ له بۆنی  عه تری ته نوور

یان وه کوو بۆنی ملوانکێک له مێخه ک

به گه رد نی  کچێکی رۆح پڕ له که نین

که بۆ گه یشتن به جێژوانی

هه نگاو به سه ر سنووری یاساکانی خوادا ده نێت

من تایه نی رۆحی خۆمم

هه ر ساتێکم مووسیقایێک

هه ر کاتێکم فرته ی شعرێک

من ئه و کاته ی ئامێز بۆ ده عباکانی کابووسم ده که مه وه

هاواره کانم له ده ستگای ئاشتیدا ده ژه نم

له خۆمم و

به ره و خۆم ئه گه ڕێمه وه

له رووناکیم و

 بۆ هه تاوم  ده گه ڕێمه وه

من رۆحی خۆم به روبارێک سپاردووه

که نهێنی قووڵایی ده ریاکانی له دڵدایه

 

 به هاری 1392 هه تاوی

+ نوشته شده در  دوشنبه 1392/04/24ساعت 12:43  توسط فه ردین میرزایی  | 

له نیو دلما هه را و ده نگیک ده بیسم

له تو دا ون بووه روحی قه دیسم 

هه تا که ی خوت سپی که ی ، روحی من ره ش 

برو جیم بیله جه سته ی  پیسی پیسم 

+ نوشته شده در  جمعه 1391/09/24ساعت 19:1  توسط فه ردین میرزایی  | 

خودا لێگره یه کیژۆڵێ

شایه ت خودا ، پێکه نینێک له سه ر لێوی منداڵێکه و

وه کۆ دڵخۆشیێکی ساکار، له دڵی دایکیا ده ژیته وه .

شایه ت خودا گه رمای ده‌ستی باوکێکه

که وا لێوی منداڵه که ی ده سڕێته وه .

خودا لێگره یه کیژۆڵێ

شایه ت خودا

هه ستی ونی شاعێرێکه و

هه ر به وێنه ی په پووله یێک

له نێو ده‌فته ری بیره وه ری کیژێکدا وشک کراوه .

شایه ت خودا گوڵێکی سووره و

دوای کۆچی گوڵچنه کان

له بن ریشه ی خه یاڵێکدا به جێ ماوه

به ر به یانێک بوو له په پووله یێک بیستم :

              (( ئێواران

                 کاتێ له نێو هه سته کانا ده خولێمه وه و

                ده نیشمه سه ر گوڵاڵه ی خه مه کانه وه

                ده نگی ناڵه یێک ده بیسم )) 

ئاخ کیژۆڵێ

شایه ت خودا له نێو باوڕێکدا دیله و

چاوه روانی دوایین هه ناسه ی ئینسانه بێته ده ر و تووله بگرێ

شایه ت خودا په شیمانی پیاوکوژێکه که ده بێ بمرێ

خودا لێگره یه کیژۆڵێ

من خودام له نێو گرپه ی دڵی تۆدا بیستوه ته وه

تۆ گوێ شل که

شایه ت خودا

له نێو بێده نگی ماچێکدا بدۆزیه وه  

 

+ نوشته شده در  سه شنبه 1390/04/28ساعت 19:8  توسط فه ردین میرزایی  | 

 

ئاسمان ...

ده‌نگی ولامێ دێته‌گوێ

له‌ فڕۆکه‌کانی تۆژینه‌وه‌ی کاکه‌شان :

         _ هه‌ڤاڵه‌کان ،

           ساله‌هایه‌ که‌ هه‌مویانمان ناسیوه‌

           پیاوکوژانمان گرتووه‌ و

           به‌ زنجیری عه‌داڵه‌تدا هه‌ڵواسیوه‌

           ئاگاداربن

           دیسان یه‌کێکیان لێ ماوه‌

          ئه‌ویش به‌ وێنه‌ی هه‌مۆیان

          شوێنی زلی ئه‌نگوستی پیسی

          له‌ سه‌ری جه‌سته له‌خوێن گه‌وزاوه‌که‌ی هه‌له‌بچه‌دا

          به جێ ماوه‌‌


+ نوشته شده در  دوشنبه 1390/03/02ساعت 10:53  توسط فه ردین میرزایی  | 

بڕوام وایه ، كه ئاگرێك ها له قووڵایی هه ناوم

بڕوام وایه ، جه هه نده مم له بۆ ئاوات رێك خراوم

 

بڕوام وایه ، كه كانیاوێك له سینگمدا هه ڵده جۆشێ

سووته ئاواتێكی لاسار ، ترسان ترسان لی ده نۆشێ

 

بڕوام وایه ، ئه ستێره كان له ده روونما ئه زریكێنن

بۆ خوڵقاندن شعرێكی تر وشه به یه ك ئه دوورێنن

 

بڕوام وایه ، له هه ناوما خه م ئاواتێك ئه خنكێنێ

پیره هیوایێكی ژاكاو  ته نافی بۆ ئه دوورێنێ

 

بڕوام وایه ، كه هه ناسه م بۆی دووكه لی لێ نیشتووه

بۆكرۆزی ئاواتێكه ، دیسان له دڵدا مردووه

 

بڕوام وایه ، رۆژێك ئه وین دێت و رۆحم ئه شێوێنێ

یاسای مێشكم له یه ك ئه دا و دڵ حه قێقه ت ئه دركێنێ

 

بڕوام وایه ، كه سه رئه نجام ئاواتێك له سینگم ده فڕێ

رۆحم له گه ڵ خۆیدا ئه بات ، جه سته م له شوێنی گڕ ده گرێ

 

                                                     فه ردین

+ نوشته شده در  چهارشنبه 1389/10/08ساعت 10:51  توسط فه ردین میرزایی  | 

  

ئـه گه ر ده ردم هـه یـه ، ده رمانی هـه ر تـۆی

سه رێـكم گه ر هـه یـه ، سامانی هـه ر تۆی

ئـه گه ر عـاقل ئـه گه ر دێـوانه حاڵم               

بـیـانـووی ژین و مه رگم گیـانه هه ر تۆی

 

عه زیـزم خۆت ده زانی بۆ تـۆ چـۆنم               

به شـێـوه بێ وه فا ، به دڵ زه بوونم

وه ره سه یـری دڵی دێـوانه خۆ كه                

كه چۆن دایم ده جۆشێ بۆت ده روونم

 

ئه وه نده پـێـم گوتـت ئامانه ده ستـت                

ئه وه نده پـێـم گوتـت ئامانه چاوت

ده ترسم رۆژی پرسیـن لـێـم بـپـرسی                

زمانم ون بكه م نه مبـێ جواوت

 

سه رم سووڕه له كار و سازه كه ی تۆ           

له قـیـن و پـێـكه نـیـن و نازه كه ی تۆ

به رۆژا دار ئـه نـێـژی بۆ به هه شـتـم               

كه شه و دێ بۆم جه هه نـده م ساز ئه كه ی تۆ

 

بـڵێ بۆچی ئه من كه وتوومه ژێـر پـێـت ؟            

فریوی كام نه یارم كه وتـه سه ر رێـت ؟

له نـێـو تاریـكه شه و چاوت له من بوو               

كه ئـیـستا رۆژی رۆشن ون ده بم لـێـت.

 

له بـیـرم ره نگ و شێـوه ت نادیـاره                  

گوتـت رۆژێ ده ڕۆم ، ئـه مڕۆ هه زاره

له داخت دامدڕی قـۆڵ و به رۆكم                  

ئه دی بۆچـیـمه ئـه م هیـلانـه ماره

                                              فه ردین

+ نوشته شده در  چهارشنبه 1389/07/14ساعت 16:9  توسط فه ردین میرزایی  | 

پێکه‌نینت به‌ ده‌ ستی  له‌رزۆکی منه‌ ؟

یان  وه ‌ڕه ‌ز  بوونی  کا تـژمێـر ؟

 پێکه ‌نیـنت  به‌ نیگای پڕ ته‌واسه‌ی  ئه ‌ستـێـره‌ کانه‌ ؟

یان ئاویلکه‌ی وریایی من ؟

بۆ  ده ‌که‌نی  خودای سه‌رشۆخ ؟

من  نا به ‌زم

ده ‌ستت بکه‌وه

ئه ‌بێ  بزانم به‌خته‌وه‌ ریت  له‌ کام ده‌ ستت شاردووه ‌ته ‌وه‌ !!‌

 

                                                                         فه ردین

+ نوشته شده در  یکشنبه 1389/06/28ساعت 10:54  توسط فه ردین میرزایی  | 

كاتێك به هار

 جلی سپی كوێستانه كان بكا  روبار

دڵم ده نێمه نێو لۆتكه یێك

فیرعه ونه كه م

به ده ست روباری ده سپێرم

 

كاتێك كاروانی خه یاڵم كه وێته  رێ

دڵم له چاوانه ی سینگم ده ر ده هێنم و

دوور له چاوانی نه یاران

زوڵه یخا كه م

بۆت ده ینێرم

 

كاتێك دانی میوه ی به هه شت

له سینگتدا ریشه بكا و ببێته ره ز

دڵی قه قنه زم ده نێرم

مریه مه كه م

له ده روونت هیلانه كات

 

كاتێك  ئه وه ڵ تیشكی هه تاو

له سه ر لووتكه ی كێوی ئه وین كه ویه  به ر چاو

په پووله ی دڵم ده نێرم

له سه ر قیبله ی ئه وینداران

ئه وینت بۆ هه ڵاڵه كات

 

                                                  فه ردین

+ نوشته شده در  دوشنبه 1389/06/15ساعت 10:54  توسط فه ردین میرزایی  | 

 

خه ونم بینی

من و تۆ بوین و پیره ئاواتیكی هێـژا

خه مه كانم ،

 یه ك به یه ك تاڵی قژمیان ده نا نێو مووریێكی سپی و

له نێو گۆڕی زه مانێكی بابردوودا ده یاننـێـژا

 

خه ونم بینی

له بیابانی بیـر و باوه ڕی خه ڵكـیدا

لـێوت باری تـیـنوویه تی ماچی دڵداری گرتبـوو

له به ر تۆزی لۆمه ی ئه وین

وێنه م له نێو چاوه كانـتـدا مردبـوو

 

خه ونم بینی

له ئه شكه وتی ته نیایـیدا

شه مشه مه كوێره ی جودایی

دڵۆپ دڵۆپ رۆحم ده مژێ

خه ونم بـیـنی دڵداری خودای

ده تزانی كه له نێو خه وندا، خودایش ده مری ، خوێـنی ده ڕژێ ؟

 

به ڵام ئیستا

له نێو دونیای بـیداریدا

دڵم روونه

هیچ رێگرێ من و تۆ به هۆی ماچـێكه وه ناگرێ

تۆیش خه یاڵی

خه یاڵ هه رگیـز جێم ناهـێـڵێ

قه د نامرێ .

 

                                    فه ردین میرزایی 

+ نوشته شده در  شنبه 1389/05/23ساعت 10:32  توسط فه ردین میرزایی  | 

 
هه‌مۆ ئێواره ‌یێ

له‌ نێو ژووری ته‌نیاییه‌کانمدا

ده‌ نک  ده ‌نک موورووی خه‌یاڵ

به‌هه‌ودای خۆشه‌ویستی تۆ  ده‌ هۆنمه‌وه‌ و

ده‌یکه‌م به‌ پامووره‌یێک و

خنجیلانه‌ شێعره‌کانم ده‌یخه‌ن له‌ پێ

بۆیه‌ ئێستا

هه‌رکه‌س به‌لای شێعرێکمدا راده ‌بوورێ

ده‌ ڵێ :

     (( سه‌یرکه ‌ن

         ئه‌و  بێ حه ‌یا

         ده ‌نگی ئه‌وینی پێوه‌ دێ )) .

 

                                 فه‌ردین میرزایی

+ نوشته شده در  پنجشنبه 1389/04/24ساعت 19:2  توسط فه ردین میرزایی  | 

 جێم مه‌هێڵه‌

له‌ پێ که‌وتووم ، جێم مه‌هێڵه‌

من نامه‌وێ

ماڤی ئه‌وینی مردووی خۆم لێت بستێنم

من نامه‌وێ

 مه‌لی ئه‌م ژیانه‌ خۆشه له‌ سه‌ر شانت هه‌ڵفڕێنم‌

من به‌ته‌نیا هه‌ر ده‌مه‌وێ

به‌قه‌د هه‌ستی شێعرێکی کورت

له‌ژێر سێبه‌ری یادی تو

له‌ پاکه‌تی خه‌مه‌کانم

هه‌ناسه‌یێ داگرسێنم .           

                                    فه‌ردین میرزایی

 

+ نوشته شده در  یکشنبه 1389/03/30ساعت 12:37  توسط فه ردین میرزایی  | 

وه من ئینسانیكم

له ئه و په ڕی دوایین سنووری ژیانه وه

هاتووم هه تا

 حه قێقه تێك بدركێنم

هاتووم

 په رده له سه ر عه شقێكی نهێنی لاده م

هاتووم بڵێم :

له سه ره تای  رۆژی خیلقه ت

 له سه ر قامكی پامه وه  راوستام و

له په نجه ره یێكی قوڕاوییه وه بۆ نێو روانیم و

په یم به ئه وینداری خودا برد

هاتووم بڵێم :

له ده رفه تێك

مشتێك ئه وینم له  یه غانی خودا دزی و

 ئه ویندار بووم

هاتووم بڵێم :

من ئه و گوله گه نمه م نه خوارد

من  شه یتانێك  ناناسم

من خۆم ئه و گوڵه م  كه نده وه و

بۆ پێشكه شی دام به  حه ووا

به هه شتم به بڕیاری خۆم به جێ هێشت

كاتێ كه په یم به چاوبازی و ئه وینداری فریشته كان برد

داری به هه شتم بڕی و

قاڵدرمه یێكم لێ ساز كرد

په نجه  له نێو  په نجه ی حه ووا

به زریكه زریك و پێكه نین

به ره و نێو ئه م خاكه رویشتین

بۆیه وا مه حكومیان كردین

ده یان یاسایان بۆ دانام و

گوتیان پێم

به ر له ئازار

یا ئه وین بده مه وه به هه شت

یاكۆ ده مكه ن به ئێزنگ

بۆ سووتاندن فریشته كانی زیناكار

                                                                            فه ردین                     

+ نوشته شده در  چهارشنبه 1389/03/26ساعت 19:28  توسط فه ردین میرزایی  | 

 

له روژهه لاته وه ئه دویم

له ولاتی هه تاوی به ربه یانه وه

له وه رزی مه رگی برواکان

له تالترین خه ونی ئالوزی نیشتمانه وه

له سنه وه بوت ده نوسم

له شاری دلناگرانی

له ئاقاری لاوی ونی بی داهاتوو

له نیو پرسه ی شیعر و چیروک و گورانی

له شه قامی پیاسه وه بو تو ده لیم

له نیو نیگای کوریکی تازه لاوه وه

له نیو حه زی کچیکی حه ز براوه وه

له مه یدان و لیژنه ی ترس و له  سیداره و سواوه وه

له نیو ژووری ساردی خومه وه گویم لیده

له دلی گر گرتوومه بوت ئه درکینم

بیزارم له م خه لکه مه سته

روژی سه د جار

له میشکمدا

یاساکانیان ده سووتینم

 

                           فه ردین

+ نوشته شده در  پنجشنبه 1389/03/13ساعت 10:40  توسط فه ردین میرزایی  | 

 

به ره حمه ت بی خودا ,  ده تگوت شه هیدان جیگایان به هه شته . نازانم تو هه ر بو جاریکیش له به هه شتت ها توویته ده ر  تا بزانی

 ئیمه شه هید ئه بین بو کوردستان نا بوبه هه شتی تو ... 
  
       
                              

بولبول گوتی من ناخوینم

هه ناسه ی خوم نافروشم به زیندانه وان

باله نده ییکی سه ربه ستم

ده مه وی بفرم

ئاسمانه بو من نیشتمان

بریاری دا که نه خوینی

ده می به ست و ده نگی بری

هه ناسه کانی شارده وه و

لال بوو و بیده نگی چری

روژی

دوو روژ

سی روژ

چوار روژ ...

بولبولیان گرت

به تاوانی کوشتنی قه فه س سه ریان بری .       

                                                                            فه ردین                    

+ نوشته شده در  سه شنبه 1389/02/21ساعت 20:47  توسط فه ردین میرزایی  | 

من ئه و سپی كۆتره ی هیوای سه ربه ستیم

                                   


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  سه شنبه 1388/10/08ساعت 12:31  توسط فه ردین میرزایی  | 

          _ ئیجازه مامۆستا بڵێم ؟

          _ ئاسمانه ؟

*  نه رۆڵه كه م

          _ ده ریاكانه ؟

*  نه چاوه كه م

      _   كه شكه ڵانه ؟

      _   كێوه كانه ؟

      _   لێڕه كانه ؟

*  نه عازیزم

     _ تۆ خودا مامۆستا خۆت بڵێ ئه وه چیه

       كه بێ سنوور و بێ وێنه یه و هاو ره وتی نیشتمانه ؟

 

فه ردین

 

+ نوشته شده در  سه شنبه 1388/03/12ساعت 20:37  توسط فه ردین میرزایی  | 

جوان سه‌يرم كه‌

باش بڕوانه‌

من ئه‌و لاوه‌ سترانبێژه‌م

شيوه‌نی مه‌رگی ئه‌وينی كردوه‌ به‌ قام و گۆرانی

ئه‌وه‌نده‌ دڵم ئاوسی وشه‌ و شێعره‌

پێنووسم لێ وه‌ڕه‌ز بووه‌  و

تايه‌نی زمان جێی هێشتووم

جوان سه‌يرم كه‌

ببينه‌ چلۆن هه‌ناسه‌م

 بۆنی قێواخی منداڵه‌ شێعرێكی تازه‌ی پێوه‌ دێ   

بمبينه‌كه‌ چلۆن له‌نێو گێژه‌لوولی ئێش و ژانا سه‌ما ده‌كه‌م

ئه‌وه‌نده‌ ئاوات و تاسه‌ له‌ نێو دڵما هه‌ڵڕژاوه‌

جه‌سته‌ی ئه‌وينی مردوومم له‌ خاكی شێعرا نێژاوه‌

له‌ نێو ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌دا

له‌ که لک و بانی دڵمه‌وه‌

دزی ره‌شپۆشی چاوانی هيچ كچه‌ خنجيلانه‌يێ

 قه‌د ناوێرێ بێت و بڕوا

هێندة رووخاوی لافاوی بێ ئامانه‌

ته‌نانه‌ت سپی كۆتری خۆشه‌ويستيش

له‌سه‌ر گوێسوانه‌يه‌وه‌ هيلانه‌ ناكات

وه‌كۆ قه‌ڵه‌می ده‌ستی ديل پڕم له‌ تاسه‌باری و

هه‌رچێ خه‌می دونيا هه‌يه‌

ره‌ش ره‌ش

له‌نێوي دڵمدا كۆ كراوه‌

سازی شێعرم

به‌وێنه‌ی شمشاڵی ده‌ستی ئاشه‌وانان

هه‌ر كونێكی به‌ده‌ره‌وشی عه‌شقێکه‌وه‌ داخ كراوه‌

تۆ ئه‌ی سه‌رگوڵی خه‌مڵاوی

ئه‌ی گوڵی سه‌ر بسكۆكی خه‌ياڵه‌كانم

دوور‌ كه‌وه‌ و

خۆت پارێزه‌ له‌ هه‌ڵاوی به‌سۆزی هه‌ناسه‌كانم

جوان سه‌يرم كه‌

باش برِوانه‌

ده‌توێ له‌ بۆ كام شاری رووخاو سه‌فه‌ر كه‌ی ؟

له‌دووره‌وه‌

كام ئاوه‌دانيت كردوه‌ چاو

وا ده‌توێ رێبواري دڵت ده‌ربه‌ده‌ر که ی ؟

 

فه‌ردین

 

+ نوشته شده در  شنبه 1388/03/09ساعت 18:30  توسط فه ردین میرزایی  | 

پيتی(نون) چلون ده‌نووسن منداڵه‌كان ؟

من بڵێم مامۆستا ...؟  بڵێم ؟

            شێوه‌ی گرده‌ ، وه‌كۆ زه‌وين

            وه‌كۆ وشه‌ی نان ، وشه‌ی مين

منيش بڵێم مامۆستا گيان ؟

               خاڵێکی بچووكی له‌ سه‌ر سينگی هه‌يه‌

               وه‌ك  (كوردستان )


                                             فه‌ردین

                  

+ نوشته شده در  شنبه 1388/02/26ساعت 20:37  توسط فه ردین میرزایی  | 

من هه‌رگيز بڕيار نه‌بوو ببمه‌شاعیر و

ههرگيزيش بڕِيار نيه‌ كه‌ شاعیربم

بڕيار وا بوو :

من ببم به‌ ژه‌نيارێک و

پيت به‌ پيتی ده‌فته‌ری ئه‌وين بژه‌نم

بڕيار وابوو :

ببم به‌ وێنه‌گه‌رێک و

 وێنه‌ی هه‌تاو له‌سه‌ر بيری‌ شه‌وه‌زه‌نگ بكێشم

من هه‌رگیز بڕيار نه‌بوو ببمه‌شاعێر و

هه‌رگيزيش بڕيار نيه‌ كه‌ شاعێر بم

بڕيار وابوو :

ببم به‌ شانوگه‌رێک و

 له‌سه‌ر شانۆی ژيانمدا

ببم به‌هاو شانۆگه‌ری 

(( هه‌بوون  و ئه‌وين  و نه‌بوون ))

بڕيار وابوو :

ببم به سه‌ماگه‌رێک و

هه‌ر به‌ سه‌ما

بڕۆمه‌ نێو ره‌وتی شێعری خيلقه‌ته‌وه

به‌ڵام کاتێ باڵه‌نده‌کانی هه‌ستی من

له‌ هیلانه‌ی ڕۆحمدا هاتنه‌ فڕین

ده‌ستێ هات و هه‌مۆ رۆچنه‌كانی رۆحمی کو‌نابڕ کرد

کاتێ په‌پووله‌کانی هه‌ست

له‌ قۆزاخی منداڵیمدا هاتنه‌ده‌ر و دایان له‌ باڵ

ده‌ستێک هات و هه‌مۆ په‌نجه‌ره‌کانی به‌ست

له ‌یادم دێ

ئه‌و ده‌سته‌ ده‌ستێکی ره‌ش بوو

به‌ وێنه‌ ده‌ستی لێدان و

ده‌ستی گریان و

به‌چاوی خنکاو له‌ فرمیسک‌ به‌ پای په‌تی نێو کۆڵان و ...

ئه‌و ده‌سته ده‌ستێکی سارد بوو

به‌ وێنه‌ی ده‌ستی نه‌داری و

ده‌ستی بێکه‌سی و

له‌ چه‌شنی پائێشه‌ی دایکم و

چه‌شنی پینه‌ی ده‌ستی بابم

ده‌ستێ هات و هه‌مۆ‌ رۆچنه‌کانی لێم به‌ست

ده‌رگای رۆحم لێ هاته‌ به‌س

ئاواته‌کانم تێکه‌ڵ بوون

من به‌ جێ مام و ژوورێکی تاریک و ته‌نگ

من به‌ جێ مام و هه‌سته‌ لاساره‌کانم

که‌ به‌ وێنه‌ی چۆله‌که‌یێک

خۆیان ده‌دا به‌ په‌نجه‌ره‌کانی رۆحما و

له‌ ئامێزی ئاواته‌کانما گیانیان ئه‌دا

به‌ڵام

هه‌ر به‌ جارێ

هورژمی باڵی هه‌ستم بوو !

ده‌ستی گه‌رمی ئاواتم بوو !

دیواری رۆحمیان رووخاند

رۆچنه‌یێکی رووناک ساز بوو

تلێسمی یه‌خسیری باز بوو

بارانی هه‌ستی من ئه‌وجار

به‌ خوڕ

به‌ له‌ز

به‌ یه‌کجاره‌ هه‌ڵپرژان و

هه‌ر به‌ وێنه‌ی مووچڕکه‌یێ

به‌سه‌ر جه‌سته‌مدا هاتنه‌ خوار

دڵۆپ دڵۆپی وشه‌کان

له‌ ژێر تیشکی خۆری ئه‌وین

هه‌ر یه‌ک به‌ ره‌نگێ لایاندا و

خۆره‌زێڕینه‌یێکی شێعر

ساماڵی ژینمی داپۆشی

ئاوا بوو که‌ ئه‌دی ئه‌من

له‌ نێو دونیایێکدا ده‌ژیم

که‌ له‌ نێو ئاسمانیدا

ئه‌وین خۆره‌ و

وشه‌ ره‌نگه‌ و

له‌ هه‌مۆ پاییز و هه‌مۆ به‌هاریدا شێعر ده‌بارێ

که‌چی من

هرگیز بڕيار نه‌بوو ببمه‌شاعیر و

هه‌رگيزيش بڕیار نيه‌ كه‌ شاعیر بم

 

                                            فه ردین

 

 

 

 

 

+ نوشته شده در  چهارشنبه 1388/02/23ساعت 21:14  توسط فه ردین میرزایی  | 

 

من تاکه‌ دۆستێکم هه‌یه

باڵای

به‌ قه‌د درێژایی شه‌وم به‌رزه‌ و

چاوی

له‌ره‌نگی خه‌یاڵه‌کانم شینه ‌و

لێوی

وه‌کۆ ئاواتم سوور

که‌ له‌ نێو ژووره‌که‌ما بێ

هۆ ده‌کا له‌ ئاوێنه‌که‌ و

وشه‌ی هه‌ناسه‌ ده‌نووسێ و

له‌ نێو چیمه‌نی وێنه‌کانی سه‌ر دیوار

گوڵی بیره‌وه‌ریه‌کانم ده‌چنێته‌وه‌

من تاکه‌ دۆستێکم هه‌یه

که‌ له‌ نێو ژووره‌که‌ما بێ

کچه‌ده‌فته‌ری حه‌سوودی شێعره‌کانم ،

دڵ و ده‌روونی هه‌مۆ ره‌ش ده‌بێته‌وه‌ و

پڕ ده‌بێ له

 خه‌مه‌ شێعر و خه‌مه‌ وشه‌ و‌ خه‌مه‌ هه‌ڵبه‌ست

منیش ئیتر

له‌ نێو جاده‌ی ره‌سته‌کانی نامه‌ پرتووکاوه‌کاندا

ده‌که‌ومه‌ رێ و

تا دڵ بڕکا

له‌ گه‌ڵیا

له‌ئه‌م دونیا دوور ئه‌بمه‌وه‌ به‌ ئاسایی

ده‌ست له‌نێو ده‌ست

پڕ له‌ هه‌ستی خۆشه‌ویستی

ئه‌و به‌ من ده‌ڵێ ( چاوه‌ڕوان )

من بانگی ده‌که‌م ( ته‌نیایی )

 

                                      فه‌ردین میرزایی

+ نوشته شده در  دوشنبه 1388/01/17ساعت 20:20  توسط فه ردین میرزایی  | 

      هه‌ڵه‌بچه‌

ئاسمان ...

ده‌نگی ولامێ دێته‌گوێ

له‌ فڕۆکه‌کانی تۆژینه‌وه‌ی کاکه‌شان :

    _ هه‌ڤاڵه‌کان ،

       ساله‌هایه‌ که‌ هه‌مویانمان ناسیوه‌

      پیاوکوژانمان گرتووه‌ و به‌ زنجیری عه‌داڵه‌تدا هه‌ڵواسیوه‌

      ئاگاداربن

      دیسان یه‌کێکیان لێ ماوه‌

      ئه‌ویش به‌ وێنه‌ی هه‌مۆیان

      شوێنی زلی ئه‌نگوستی پیسی

      له‌ سه‌ری جه‌سته له‌خوێن گه‌وزاوه‌که‌ی هه‌له‌بچه‌دا

      به‌جێ ماوه‌‌

                       فه‌ردین میرزایی

+ نوشته شده در  یکشنبه 1388/01/16ساعت 13:21  توسط فه ردین میرزایی  | 

بابی پیرم ده‌یگوت :

  (( رۆڵه‌م ،

    ئه‌وینی من و دایکی تۆ

عه‌تر و بۆنی گولێ سوور بوو

که‌ له‌ کانی

به‌ دراوی گۆرانیێ له‌ وه‌رم گرت

پێوه‌ندیشمان وه‌ک جێژنێ بوو

تا چاو برکا  کیژ و کوڕان هه‌ڵده‌په‌ڕین

منیش به‌سێوێ سووره‌وه‌

له‌سه‌ر گوێسوانه‌ی ماڵه‌وه‌

چاوه‌نواڕی شه‌پولێ بووم

بێت و له‌ گه‌ڵ خۆیا بمبا ))

بابی پیرم ،

هه‌مۆجارێ

کاتێ ده‌گا به‌ ئه‌م گوته‌

بێده‌نگ ده‌بێ و

من زڵه‌ی ئه‌و ده‌ریایه‌و

ئه‌و شه‌پۆله

‌ له‌نێو چاوانیا ده‌بینم

ئێستا ئه‌من

له‌ دوای کۆچی ئه‌و په‌رییه‌ ده‌ریاییه‌دا

هه‌مۆ رۆژێ له‌ ئێواراندا ده‌بینم

شت و مه‌کی زه‌ماوه‌ندێ ده‌که‌وێه‌ رێ و

ره‌شبه‌ڵه‌کی قژی بابم

 له‌ نێو شه‌وگه‌ڕی پێوه‌ندێکی تازه‌دا

له‌ گه‌ڵ سروه‌ دێته‌ سه‌ما و

بابی پیریشم ده‌بینم

له‌ سه‌ر که‌ڵکی ته‌نیاییدا

چاوه‌نواری شه‌پۆلێکه‌

بێت و له‌ گه‌ڵ خۆیا بیبا

                

                                        فه‌ردین میرزایی

 

+ نوشته شده در  پنجشنبه 1386/10/06ساعت 9:34  توسط فه ردین میرزایی  | 

شێعرێکی هه‌تیو ده‌ناسم

به‌رانبه‌ر به‌ کوێ نازانم راده‌وستێ و

ئاوا ده‌ڵێ :

      -هه‌مۆ شه‌وێ به‌رله‌وه‌ی خه‌م بمخنکێنێ

       له‌ بیداری سه‌رده‌ر دێنم

      خونچه‌ی گوڵکه‌ڤرۆکی لێوت که‌ ده‌پشکوێ

      ده‌ستی لێوم

      هه‌ر کاتێکی که‌ سوورتر بێ گوڵچن ده‌کا و

      په‌نجه‌کانم

      له‌ گیسی مه‌مکانی تۆدا

      هه‌مۆ ده‌بنه‌ شاخه‌وان و

      کۆمه‌ڵه‌ ئه‌سرینه‌کانم

      له‌ به‌رزه‌وه‌

      به‌ره‌و گه‌رمیانی ئامێزت

      کیشکۆن ده‌که‌ن .

ئه‌وه‌ شێعرێکی ته‌نیایه‌ و

له‌کاتێکه‌وه‌ ده‌یناسم

له‌ نێو گه‌ره‌کی شاری شێعره‌کانمدا

له‌سه‌ر چێوێکه‌وه‌ سواره‌ و

که‌س ئاگای له‌ فام و نه‌فامی ئه‌و نیه‌

منیش وه‌کو هه‌مۆکه‌سێ ،

بانگی ده‌که‌م ( خۆشه‌ویستی ) !

                                                  فه‌ردین میرزایی

 

 

 

+ نوشته شده در  دوشنبه 1386/07/23ساعت 16:7  توسط فه ردین میرزایی  | 

 

له‌ نه‌و وه‌رزێکی بێ باران

له‌ وڵاتی قه‌هتی و قڕی

منداڵی رۆحم له‌ برسا

به‌ خنجه‌ره‌ شێعرێ سپی

زکی ده‌فته‌رێکی دڕی !

 

                          فه‌ردین میرزایی

+ نوشته شده در  چهارشنبه 1386/07/18ساعت 10:42  توسط فه ردین میرزایی  | 

 

من ماسی نیو گومه قوولی  شه وه زه نگی  ته نیاییم و

تو ماسیه وانی  زه رده  روحی نیو  مه رگ و ژی خاموشی من

هیدی هیدی

له ئاوی مه ندی  ته نیایی ده خولیمه وه و

چاوه روانی بریقه ی قولاپه زیوینی خه یالی  توم  .

                       

                                                                    فه ردین میرزایی 

+ نوشته شده در  چهارشنبه 1386/07/18ساعت 10:36  توسط فه ردین میرزایی  |